ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر یونایتد له ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان نزیك بوونه‌ته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر یونایتد مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێیان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان دستپێكردووه.
ڕۆژنامەی "کاڵچیۆ مێرکاتۆ"ـی ئیتاڵیا له چاپی ئەمرۆ چوارشەمە ٢ ئابی ٢٠١٧ رایگەیاندووە كه مانچێستەر یونایتد دیسان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی کرواتی ئیڤان پێریسیچ ده‌ستپێكردۆته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره مۆرینهۆ خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه ئینته‌ر میلان بۆ دەست بەرداربوون لەم یاریزانه دوو پێشنیاری خستۆته به‌رده‌م شه‌یتانه سووره‌كان، یه‌كه‌میان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ یان مارسیال و بڕێک پارە له پێناو ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه بدەن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مارسیالی فڕەنسی خواستی رۆیشتنی له مان یونایتد هه‌یه و رازییە بەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی نیراتزۆری بکات، بەڵام خۆزیە مۆرینھۆی راھێنەری شەیتانە سوورەکان ئامادە نییە دەست بەرداری کوڕە ئه‌سەمەرە فڕەنسییه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ره‌نگه رێككه‌وتن له‌سه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆیه‌كه رووبدات.
پریسیچی ٢٨، ساڵی ٢٠١٥ لە فۆلس بۆرگی ئەڵمانیەوە بە بڕی ١٩ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئینته‌ر میلان، وەرزی ڕابردووش بەشداری ٤٢ یاریی کردووە و ١١ گۆڵیشی تۆمار کردووە, ١٢ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروست کردووە.
مارسیالی ٢١ ساڵان، هاوینی ٢٠١٥ لە مۆناکۆی فڕەنسیەوە بە بەھای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە یاریگای شانۆی خەونەکان، وەرزی ڕابردوو ٤٥ یاریی بە درێسی شەیتانە سوورەکان ئەنجامداوە، ٩ گۆڵیشی تۆمار کردووە و سێ ناسناویشی به‌ده‌ستهێناوه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

