راوێژكارێكى پێشووى تره‌مپ: ئه‌مريكا ته‌نيا تێبينى له‌سه‌ر كاتى ريفراندۆم هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
كنێت تيمه‌رمه‌ن، راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ته‌نيا تێبينى له‌سه‌ر واده‌ى رێفراندۆم هه‌بووه و ئه‌وه‌شى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم وتووه.
تيمه‌رمه‌ن، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه رايگه‌ياند، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا پشتيوانييه‌كى ته‌واو بۆ سه‌ربه‌خۆيى كورد هه‌يه.
گوتيشى: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا چه‌ندين بابه‌تى ئاماژه پێداوه، وه‌ك كاتى ريفراندۆمه‌كه و تێبينى له‌سه‌رى هه‌بووه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێت به پرۆسه‌يه‌كى سياسييدا بڕوات نه‌وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌وێته كێشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: پشتيوانييه‌كى باش هه‌يه له واشنتن بۆ دۆزى كورد و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نيا هه‌ندێك ره‌خنه هه‌يه له كاته‌كه‌ى.
راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌مريكا ستراتيژييه‌كى باشى هه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت له‌م پرۆسه ديموكراسييه‌ى و به شێوه‌يه‌كى هێمنانه و دايلۆگ و دانووستانى سياسى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئه‌م كاره‌ى خۆى بگه‌يه‌نێته ئامانج و ببێته وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ و كه ده‌ڵێين كوردستان واته لانه‌ى هه‌موو لايه‌ك و يه‌كێتى هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت و هه‌موو پێكهاته ئاينى و سياسييه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد به تايبه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان توانيويه‌تى به شێوه‌يه‌كى جوان په‌يامێكى روون بگه‌يه‌نێت، به تايبه‌تى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى كه توانى باڵێۆزێكى زۆر باش و سه‌ركه‌وتوو و كاريگه‌ر بێت له واشنتن و توانى په‌يامه‌كان به شێوه‌يه‌كى جوان و باش بگه‌يه‌نێته واشنتن.
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا كنێت تيمه‌رمه‌ن، راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، گوتى: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پرسيارى له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه و سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ريفراندۆم دوانه‌خات و پێويسته گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت له نێوان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و حكومه‌تى هه‌رێم و واشنتن له‌وه تێگه‌يشتووه، كه كورد ئه‌و پرسه دواناخات و پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى زۆر هه‌يه له نێوان هه‌ولێر و واشنتن و من پێم وايه هه‌ردوولا ده‌كه‌ونه سه‌ر رێيه‌كى درووست و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش دێته دى و پێم وايه دانووستان ته‌نيا رێگه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانيين له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى خۆمان كه كوردستانه قسه بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێوه دراوسێتان هه‌يه كه گرنگترينيان به‌غدايه و پرۆسه‌يه‌كى دوور و درێژى دانووستان له‌به‌رده‌م كورده و پێويسته به‌ڕێوه‌ى به‌رێت و هيچ لايه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نييه به توندوتيژى كورد له به‌غدا جيابێته‌وه و ئێوه ده‌تانه‌وێت وه‌ك چيكۆسلۆڤاكيا بن، كه ئێستا دوو كۆمارن و سه‌روه‌رى خۆيان هه‌يه و په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌ى باشيشيان له نێواندا هه‌يه و گه‌وره‌ترين كێشه هه‌يه كه دراوسێكانتان له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات توركيا و ئێرانن كه به‌داخه‌وه هه‌ردووكيان هاوڕێى ئێوه نيين و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيى ئێوه‌دا نيين.