سەرۆك بارزانی وەڵامی نامه‌كه‌ی سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه، كه له نامه‌یه‌كدا، وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، له شه‌ڕی مووسل، داوای له بارزانی كردبوو، به بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا بچێته‌وه.
بارزانی له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌بو غه‌یت، ئاماژه به سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و رێزگرتن له پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بیناتنراوه.
بارزانی له به‌شێكی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، پشكمان له‌و شه‌راكه‌ته، له دوو قۆناغی جیای دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، یه‌كه‌میان تا 2003، كه پشكی كورد تێیدا توندترین شه‌ڕ و سه‌ختترین بۆردومانی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بووه، له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال كه تێیدا 4500 گوندی كوردستان له كۆی 5000 گوند وێران كران، 182 هه‌زار هاووڵاتی كوردستان دوای راگواستنی زۆره‌ملێ بۆ باشووری عێراق و بیابانه‌كان زینده‌به‌چاڵ كران".
بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته، له پێناو پێكه‌وه‌ژیان و پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری عێراق و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشتیی، له دوای ساڵی 1991، ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كرد كه ئه‌و تاوانانه‌یان له دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان رێباز بوون كه ئینكاریكردن بوو له دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و له سته‌می خۆیان به‌رده‌وام بوون".
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به قۆناغی دووه‌م، كه وه‌ك له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه له دوای ساڵی 2003ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای 2003 و رووخانی دیكتاتۆرییه‌ت و هه‌ڵسووكه‌وته سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشوو، به باوه‌ڕی ته‌واو به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی عێراق و بنیاتنانی وڵاتێكی دیموكراسی و رێزگرتن له مافی هاووڵاتیبوون، روومان له به‌غدا كرد، به هه‌موو توانایه‌ك به‌شداریمان له دووباره بنیاتنانه‌وه وڵات كرد، به هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر له دوای ساڵی 1992 به شێوه‌ی حوكمی زاتی و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان و حكوومه‌تی خۆجێیی پێكهێنراوه، هاوكات رۆڵی به‌رچاو و دیارمان له سه‌قامگیری بارودۆخی عێراق هه‌بووه.
سه‌رۆك بارزانی، روونیشی ده‌كاته‌وه، كه دوای به‌شداریكردنی كورد له دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای عێراق و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، كه له ساڵی 2005 ده‌نگی پێدرا، به‌داخه‌وه، دووباره پشكی كورد له‌و قۆناغه‌دا (قۆناغی دووه‌م)، پێشێلكردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستووره‌كه بووه كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون، ته‌نانه‌ت له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دراوه.
بارزانی له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2005ه‌وه پێشێلكراون، وه‌كو:
- كارییان بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كردووه و كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌كه ده‌یانگرێته‌وه، چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
- كورتكردنه‌وه‌ی رۆڵی كورد و كوردستان له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان (سوپا و دامه‌زراوه ئه‌منی و مه‌ده‌نییه‌كان، تا راده‌یه‌ك له‌وه‌ی كه نزیكه هیچ كوردێكی تێدا نه‌بێت).
- پێشێلكردنی هه‌موو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
- دژایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و مه‌شق پێنه‌كردنی ئه‌وهێزه، هاوكات ئه‌و هێزه پێشتگوێخراوه و پڕچه‌ك نه‌كراوه، كه هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقه.
- بڕینی پشكی هه‌رێمی كه رێژه‌ی 17% بوو له بودجه‌ی عێراق له ساڵی 2014ه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ندێكی ده‌ستووری پشتگیری ئه‌و بڕیاره بكات، چونكه ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌وان نابێته هۆی بیانووی برسیكردن گه‌لێك به ته‌واوی و بێبه‌شكردنی منداڵان له شیر و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت ده‌رمانیش، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها به نووكه قه‌ڵه‌می كه‌سێك، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نه‌بووه ئه‌و رێكاره سته‌مكارییه جێبه‌جێ بكات، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی هیچی له تاوانه‌كانی بۆردومانی كیمیایی و جه‌نگی ئابووری له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان كه‌متر نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كمان له حزبه سیاسییه‌كانی عێراق و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان نه‌بووه، به جۆرێك ئه‌و كاره شتێكی زۆر ئاسایی بووبێت.
بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌بو غه‌یت، ئاماژه به شه‌ڕی داعش ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه، له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی و ئابووری عێراق به هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه، به‌تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته په‌ناگه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه كه‌وتنه ده‌ست داعش (مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین)، له‌كاتێكدا كه پێشمه‌رگه شه‌ڕێكی ئه‌فسانه‌یی كرد و توانی ئه‌فسانه‌ی ترس و تۆقاندنی ئه‌و رێكخراوه تێكبشكێنێت، هه‌روه‌ها به هه‌موو ئه‌زموون و توانایه‌كه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پاڵپشتی سوپای عێراقی كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌دا، بارزانی ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و دوو قۆناغه مانه‌وه‌مان له چوارچێوه‌ی كیانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، گه‌یشتووینه‌ته باوه‌ڕێكی ته‌واو كه ئێمه وه‌كو هاووڵاتیی و شه‌ریكی راسته‌قینه قه‌بووڵ نه‌كراوین و نه‌ویستراوین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانییانه‌ی كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ عێراقی دیموكراتی له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانییه‌وه دراون، پێویسته كورد پارێزگاری له كه‌ڕامه‌تی هه‌موو رۆڵه‌كانی خۆی بكات و ناتوانێت چیدیكه ژێرده‌سته‌یی و سته‌م قه‌بوڵ بكات".
بارزانی بۆ ئه‌بو غه‌یت ده‌شڵێت: "پێویسته گازانده له هاوڕێكانمان بكه‌ی له عێراق نه‌ك ئێمه، چونكه ئه‌وان بوونه‌ته پاڵنه‌ر"، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.
هاوكات بارزانی روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، له ته‌واوی دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان له به‌رامبه‌ر لامه‌ركه‌زی و حوكمی زاتی و فیدرالی هه‌رێمی كوردستان، شكستییان هێناوه و نه‌یانتوانیوه وڵاتێكی دیموكرات به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بنیات بنێن.
بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه و له چوارچێوه‌ی ئێستا و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان كوردستان و عێراق هه‌یه، بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، له‌و بڕوایه‌داین به‌ره‌و ململانێیه‌ك ده‌ڕۆین كه به دڵی گه‌لانی ئێمه نییه له كوردستان و عێراق، بۆ رێگه‌گرتن له روودانی هه‌ر ململانێیه‌كی نوێ و له پێناو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ململانێیه بگۆڕین بۆ هاوكارییه‌كی پڕبه‌رهه‌م و ببینه دراوسێی هاوپه‌یمان".
بارزانی له كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌یدا دووپاتی ده‌كاته‌وه، له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوون به به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و به‌ركاهێنانی شێوازه سه‌رده‌مییه‌كان له په‌یڕه‌وكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی خۆمان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ برایانمان له به‌غدا به تاكه رێگه ده‌زانین.