به فه‌رمی، 3 باشترین هێرشبه‌ری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردووی راگه‌یاند، كه تێیدا له هێڵی پێشه‌وه (كریستیانۆ، میسی و دیبالا) ده‌بینرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 4 ئابی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (UEFA) به فه‌رمی لیستێكی له به‌ربژێره‌كانی بۆ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ 2016 ـ 2017 بڵاو كرده‌وه، هه‌ر 3 به‌ربژێری ناوه‌راستكاریش له یاریزانانی ریال مه‌درید پێك دێت.
باشترین گۆڵپارێزه‌كان:
ـ جیانلویجی بوفۆن ـ یوڤێنتۆس
ـ مانوێل نویه‌ر ـ بایرن میونشن
ـ یان ئۆبلاك ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
باشترین به‌رگریكاره‌كان:
ـ مارسێلۆ ـ ریال مه‌درید
ـ لیۆناردۆ بۆنۆچی ـ یوڤێنتۆس
ـ سێرخیۆ رامۆس ـ ریال مه‌درید
باشترین ناوه‌راستكاره‌كان:
ـ لوكا مۆدریچ ـ ریال مه‌درید
ـ تۆنی كرووس ـ ریال مه‌درید
ـ كاسێمیرۆ ـ ریال مه‌درید
باشترین هێرشبه‌ره‌كان:
ـ لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید
ـ پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، كاتێك له فایناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه یوڤێنتۆسی ئیتاڵیای تێك‌شكاند.