له‌سه‌ر ئۆم حارس شه‌ڕه خه‌نجه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی 3 ئه‌ندامی داعشی سه‌ر به یه‌ك خێزان، له گوندێكی باشووری كه‌ركووك، حه‌زیان له ئافره‌تێك كردووه كه خزمی خۆیان بووه، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویداوه‌و موفتی داعش له حه‌ویجه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان ئه‌و ئامۆزایانه چاره‌سه‌ر بكات، خۆی ئافره‌ته‌كه‌ی ماره كردووه.
به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان، كێشه‌ی نێوان ئه‌و 3 چه‌كداره‌ی داعش له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه به "دایكی حارس" ناسراوه، ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و گه‌یشتووه‌ته دۆخی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداریی.
ئۆم حارس ئافره‌تێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی خێزانێكی سه‌ر به داعشه له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه "ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ پۆلیسی "الحسبة"ی داعش له ناوچه‌كه كاری كردووه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه به كۆمه‌ڵه موفتی بڕیاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ركردووه".
موفتی داعش كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ی بینیوه، كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌و سه‌ره‌نجام له خۆی ماره‌كردووه‌و گوتوویه‌تی "بۆ دوورخستنه‌وه‌ی فیتنه و به‌ڵا ئه‌و كاره‌م كردووه".
به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه له مه‌رامی موفتی باش تێگه‌یشتوون و ناویاناوه "موفتیه عاشقه‌كه" چونكه پۆسته‌كه‌ی بۆ هێنانی ئه‌و ئافره‌ته جوانه به‌كارهێناوه".
سه‌رچاوه: RT