باوكی نێیمار نهێنی رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات
دوای رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، باوكی نێیمار چیرۆكی راسته‌قینه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر هه‌وڵمدا به مانه‌وه له بارسا نێیمار رازی بكه‌م، به‌ڵام شكستم هێنا.
جۆنیۆر سانتۆس باوكی نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار له پێناو پاره په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و حه‌زی له سه‌ركێشی و ئه‌زموونی جیاوازه.
جۆنیۆر سانتۆس كه له رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌شی ده‌بینێت، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كارگێرانی بارسێلۆنا مامه‌ڵه‌یه‌كی دروستیان له‌گه‌ڵ نێیمار كردبا، هه‌وڵمده‌دا رێگری له رۆیشتنی له بارسێلۆنا بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وان بێ به‌ڵێن و و بێ وه‌فا ده‌ركه‌وتن، بۆیه منیش له كۆتاییه‌كه‌یدا رێزم له بڕیاری نێیمار گرت و پشتگیریم كرد له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
باوكی نێیمار ده‌شڵێت: پێشتر كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمارمان تا 2022 درێژ كرده‌وه، كارگێرانی بارسا به‌ڵێنیان پێدام كه 26 ملیۆن یۆرۆم وه‌ك پاداشت بده‌نێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵم له مانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م له بارسا بینی، به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان نه‌برده سه‌ر.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه نێیمار به‌هۆی مێسی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشتووه، جۆنیۆر سانتۆس له به‌رسیڤی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌م بۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه كاتێك ده‌ڵێن نێیمار له‌ژێر سێبه‌ری مێسی هه‌ڵاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه مێسی نموونه‌یه‌كی زۆر جوان و نایاب بوو بۆ كوڕه‌كه‌م، من حه‌زم ده‌كرد تا ماوه‌یه‌كی زیاتر هاوشانی مێسی بمێنێته‌وه، چونكه تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز خۆشه‌ویستی و رێز له نێوانیاندا هه‌یه.
نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری به‌رازیلی به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان