به فه‌رمی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوو ئه‌ستێره‌ی كوردستان ده‌گوازێته‌وه
یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە پێناو ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بە فەرمی ھەر یەكە لە رێكار ھاشم و سەفین مەنسووری بۆ ریزه‌كانی گۆازتەوە.
یانەی پێشمەرگەی ھەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان كە ماوەی چەند رۆژێكە دەستی بە مەشق و ڕاھێنان كردووە رێكار ھاشمی ناوەراستكاری یانەی ھەولێر و سەفین مەنسووری ھێرشبەری یانەی برایەتی ھێنا ریزی پێشمەرگەكان.
پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بە كوردستان 24ـی راگەیاند كە ئێوارەی ئەمرۆ لە بارەگای یانەكە فەرمی گرێبەست لەگەل ھەردوو یاریزان واژوو ده‌كرێت.
پشتیوان ره‌شید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لە چەند رۆژی داھاتوو لەسەر داوای سەمیر بابۆی راھێنەر رەنگە دوو یاریزانی تریش پەیوەندی بە ریزی یانەكە بكەن.
رێكار هاشم له یانه‌ی هه‌ندرێن پێگه‌یشتووه، دواتر بۆ خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌زموونێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تاقی ده‌كاته‌وه.
سه‌فین مه‌سنوور یه‌كێك له دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی كوردستانه، له چه‌ندان ساڵی رابردوو یاری بۆ یانه‌ی برایه‌تی كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵیش مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له برایه‌تی وه‌رگرت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد.