سعووديه بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا: ئه‌سه‌د ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا رايگه‌ياند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه عادل جوبێر به ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانه‌كانى له جنێڤ راگه‌ياندووه، سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د له شوێنى خۆى ده‌مێنێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كه، جوبێر داواى له شاندى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كردووه دنيابينييه‌كى نوێ بۆ خۆيان دابڕێژن و واز له بيرۆكه‌ى رۆيشتنى ئه‌سه‌د بهێنن.
ئه‌وه‌شى پێيان وتووه، هه‌لومه‌رجى سووريا ئه‌وه ده‌خوازێت كه بژارى رۆيشتنى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستپێكردنى قۆناغى راگوزه‌ر ئه‌سته‌مه له ئێستادا بێته دى.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، پێويسته بير له‌وه بكرێته‌وه له قۆناغى راگوزه‌ردا ئه‌سه‌د تا كه‌ى له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بڕياريدا ليژنه‌يه‌كى ئاماده‌كارى بۆ رێكخستنى كۆنگره‌يه‌كى به‌رهه‌ڵستكاران له رياز پێكبهێنێت.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ئه‌م زانيارييه‌ى پشتڕاست ياخود ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم