زیزۆ پێكهاته‌ی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا كرد
شاندی یانه‌ی ریال مه‌درید كه 24 یاریزانی له خۆگرتووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌ره‌و وڵاتی مه‌كدۆنیا به‌ڕێكه‌وتن.
زێدان بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كردووه، له كاتێكدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ئه‌م هاوینه ته‌نیا دوو رۆژ مه‌شقی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئه‌گه‌رێكی زۆره كریستیانۆ به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مان یونایتد بكات، چونكه هیچ كاتێك رووینه‌داوه كریستیانۆ ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێتشكراوه‌كان بێت و به‌شداریی یارییه‌كه‌ش نه‌كات.
ئه‌مه‌ش لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كه‌یلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و لوكا زێدان
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، ڤایخۆ، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، تیۆ هێرناندێز و ئه‌شڕه‌ف.
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسێیمرۆ، لۆرێنتی، سیبایۆس، ئیسكۆ و كۆڤاسیچ.
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزێما، به‌یل، ڤاسكێز و مایۆرال.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و مانچێسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ له‌سه‌ر ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.