زیزۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی رۆڵی كریستیانۆ به گاریس به‌یل ده‌سپێرێت

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد رۆڵی كریستیانۆ به گاریس به‌یل ده‌سپێرێت.
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌دریده، به‌ڵام زێدان نایه‌وێت سه‌ركێشی به كریستیانۆ بكات، چونكه له‌م هاوینه‌دا ته‌نیا 2 رۆژ مه‌شق و راهێنانی كردووه.
زیزۆ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له كریستیانۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه بڕیاره له 13ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تێیدا ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، زێدان بۆ یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به گاریس به‌یل ده‌دات تا خۆی بسه‌لمێنێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی فرۆشتنی له‌سه‌ره و له یارییه ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ش له ئه‌مێریكا هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌گێرا و له 4 یاری نه‌یتوانی تۆڕی به‌رامبه‌ر بهه‌ژێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا نووسیویه‌تی: گاریس به‌یل بۆ یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت به ئاستێكی به‌رز ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مۆرینهۆ و شه‌یتانه سووره‌كان هۆگری خۆی بكات، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وام كارگێرانی ئه‌و یانه‌یه خواستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌یان هه‌بووه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و مانچێسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ له‌سه‌ر ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن