بكوژانی ئه‌فسه‌رێكی پیشمه‌رگه له كه‌ركووك ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پێنج كه‌س كه به‌شدار بوون له كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركووك، له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركران و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
پاش ئه‌وه‌ی له شاری كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار شه‌وی رابردوو ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان كوشت، هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی توانیویانه 5 كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداربوون له كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له نزیك شیرینه‌مه‌نی شه‌كرچی له رێگای به‌غدای شاری كه‌ركووك له‌و كاته‌دا كوژراوه، كه چووه‌ته بازاڕ تا خۆراك بكڕیت و ناوی "مزه‌فه‌ر تاهیر ره‌شید" بووه‌و پله‌ی موقه‌ده‌م بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسایشی كه‌ركووكی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ 5 كه‌س كه شه‌وی رابردوو له كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا به‌شدار بوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراون".
ئاسایش ده‌ڵێت "نزیكی كاتژمیر 11:00 شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینكراوه‌ی پێشمه‌رگه و ته‌قه‌یان لێكردووه‌و كوشتوویانه. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م توانراوه ناسنامه‌ی بكوژه‌كان دیاری بكرێت و جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پێیان بووه ئاشكرا بكریت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "به هاوكاری پۆلیسی كه‌ركووك، ئه‌و 5 كه‌سه ده‌ستگیركراون و پاش لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به تایبه‌تی 3 له‌و ده‌ستگیركراوانه به كرده‌یی به‌شدارن له كوشتتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا و 2 كه‌سیشیان یارمه‌تیان داون".