سبه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد جوڵانه‌وه دژه سه‌ربه‌خۆييه‌كه‌ى راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى له سلێمانى، شاسوار عه‌بدولواحيد، خاوه‌نى ته‌له‌ڤزيۆنى ئێن ئاڕ تى، ره‌وتێك له دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان رابگه‌يه‌نێت و كوردستان 24 ناوى چه‌ند كه‌سێكى به‌شدار له ره‌وته‌كه ئاشكرا ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕياريدا له 25ى ئه‌يلوول ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامبدات، له ئاستى ده‌ره‌وه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئێران و ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى سياسى و كه‌ناڵى عێراقى كه‌وتنه دژايه‌تى ئه‌و خواسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان و هاوكات له ناوخۆشدا شاسوار عه‌بدولواحيد له رێى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنييه‌وه كه‌وته دژايه‌تى ئه‌و بڕياره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بڕياره سبه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد ره‌وتێك بۆ دژايه‌تى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان رابگه‌يه‌نێت و هاوكات كه‌ناڵێكى راگه‌ياندنيشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه‌ته‌وه، كه زۆرێك له هاووڵاتيان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه پرسيار له سه‌رچاوه‌ى ئه‌و داراييه ده‌كه‌ن، كه له پشت دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى ئاسمانييه بۆ دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، هه‌ريه‌ك له حاكم شێخ له‌تيف و فاروق ره‌فيق و فه‌رهاد سه‌نگاوى له پێشه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه شانبه‌شانى شاسوار پشتيوانى له ره‌تكردنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن و دژايه‌تى خۆيان بۆ ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌رده‌بڕن.
حاكم شێخ له‌تيف، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى گۆڕان، يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى پشتيوانى له نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات.
يه‌كێكى ديكه له‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارن له ره‌وتى دژايه‌تى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، فاروق ره‌فيقه، ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ى كه وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وه‌سفيده‌كه‌ن، به‌رده‌وام به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانييه‌وه بووه و پێشتر له شارى هه‌ولێر ناوه‌ندێكى ئه‌هلى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشيارى فه‌لسه‌فى كردبوويه‌وه و هاوكات بودجه‌ى له حكومه‌ت وه‌رده‌گرت و دواتر له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى پارتى ديموكراتى كوردستان كارى ده‌كرد و به‌رنامه‌ى پێشكه‌شده‌كرد و دواتر روويكرده كه‌ناڵه‌كانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و له‌وێشوه روويكرده كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و دواجار چووه‌ته پاڵ شاسوار بۆ دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
كه‌سێكى ديكه‌ى ئه‌و ره‌وته، فه‌رهاد سه‌نگاوييه، كه به هۆى ناجێگيرى هه‌ڵوێسته‌كانييه‌وه له ماوه‌يه‌كى كورتى ته‌مه‌نى سياسى خۆي‌دا له نێوان يه‌كێتى و گۆڕاندا چه‌ند جارێك ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌رى كردووه و له ناوه‌نده ميدياييه‌كان چه‌ند جارێك به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر به‌شێك له بازار و دوكانى هاووڵاتياندا له بازارى سلێمانيدا.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان ئه‌و ره‌وته نوێيه‌ى دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له گوندى ئه‌ڵمانى 3ى سه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحيد نووسينگه‌يه‌ك ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازى له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
هاوكات زانيارى ئه‌وه‌ش به‌رده‌ست كه‌وتووه، له ترسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ياسايى شاسوار وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانى له دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان زۆرينه‌ى موڵك و كۆمپانياكانى كردووه به ناوى هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ره‌وته‌كه سبەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پيلان و بەرنامە و ئامانجی خۆیان ئاشکرا بکەن.