ئه‌ردۆغان: ئه‌ڵمانيا هاوكارى تيرۆريستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا كار بۆ يارمه‌تيدانى تيرۆريستان ده‌كات.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌نقه‌ره به هه‌زاران به‌ڵگه و دۆسييه‌ى راده‌ستى ئه‌ڵمانيا كردووه و داوايكردووه، داواكراوان و گومانلێكراوان راده‌ستى توركيا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌ڵمانيا هيچ وه‌ڵامێكى نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى سه‌رۆكى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ئه‌ڵمانيا يارمه‌تى تيرۆريستان ده‌دات، ئێمه 4500 دۆسيه‌مان راده‌ستى ئه‌نگێلا مێركڵ كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامى هيچ يه‌كێكمان له‌و دۆسيانه وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ئه‌وان ئه‌گه‌ر داواى تيرۆريستێك بكه‌ن، راده‌ستيان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه داوا بكه‌ين، راده‌ستمان ناكه‌ن، ئايا ئه‌وان دادگايان هه‌يه و ئێمه نيمانه؟".
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه، ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى گرژى زياترى نێوان هه‌ردوو وڵات.