ئاگركوژێنه‌وه خۆبه‌خشه‌كه‌ی ئیتاڵیا تووشی كێشه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیتاڵیا، پیاوێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ده‌ستگیركرد، كه خۆی ئاگری ده‌كرده‌وه و خۆیشی له چوارچێوه‌ی تیمێكدا وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری له كوژاندنه‌وه‌یدا ده‌كرد.
پۆلیسی ئیتاڵیا به هه‌مان گومان، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 15 كه‌سدا كردووه له شارۆچكه‌ی راجۆزای باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، به گوێره‌ی پۆلیس ئه‌و كه‌سانه خۆیان ئاگریان كردووه‌ته‌وه و خۆیشیان تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌یان له رووداوه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هاوكات خۆیشیان به‌شدارییان له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كاندا كردووه، پۆلیس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه وه‌ك خۆبه‌خش له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كار ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له‌و كاره‌شیان ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی زیاتره"، به‌و پێیه‌ی بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن، 10 یۆرۆیان پێده‌درێت.
گومانه‌كانی پۆلیس له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، 120 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه، به به‌راورد به تیمه‌كانی دیكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه، كه له هه‌مان ماوه‌دا ته‌نها 40 حاڵه‌ت هه‌بووه.
له‌و گرووپه 15 كه‌سییه‌شدا، ته‌نها یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاره‌ی كردووه و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و ده‌ستبه‌ر كراوه.
به هه‌ماهه‌نگی گرووپه‌كه، سه‌رپه‌رشتیاره‌كه به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی جێهیشتووه، دوای ئاگركردنه‌وه‌ش تیمه‌كانی فریاگوزاری ئاگاداركردووه‌ته‌وه و دواتریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بنكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا بكات.
پۆلیسی ئیتاڵیا باس له‌وه ده‌كات، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كه كه‌سێكی ترسناكه و ترسی له‌و سزایه نه‌بووه كه به‌هۆی تاوانه‌كانییه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به گوێره‌ی دانپێدانی ئه‌و گه‌نجه، جارێك ویستوویه‌تی بۆمبێك بته‌قێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا پاره وه‌ربگیرێت.