پۆلیس دوو كەس لە دەست باندێكی رفاندن رزگار دەكەن

بۆ ئازادكردنیان داوای 300 ھەزار دۆلاریان لێدەكەن
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

باندێك لە كەركووك باوك و كوڕێك دەرفێنن و بۆ ئازادكردنیان داوای 300 ھەزار دۆلار دەكەن، دواتر لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و ئاسایش رزگار دەكرێن.

ئەو ھاووڵاتیە چیرۆكی رفاندنەكەی دەگێڕێتەوە و بە كوردستان24 گوت: "كاتژمێر 5 بەیانی دەچووم بۆ سەركار چەند كەسێك بە ئۆتۆمبێل ھاتنە سەر رێگا، لێیاندام و چاویان بەستمەوە، دوای ئەوەی كەوتمە سەر زەوی منیان رفاند".

گوتیشی: "جگە لەخۆم كوڕەكەشم رفێندرابوو، ئەو باندە داوای 300 ھەزار دۆلاریان لێكردم، گوتم 200 ھەزار دۆلارتان دەدەمێ، دوای چوار رۆژ لای ئەو باندە، ھێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و ئاسایش منیان رزگار كرد، سوپاس بۆ خوا و ئەو ھێزانە، ئەگەر ئەوان نەبونایە من و كوڕەكەشم لەناو دەچووین".

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك بە كوردستان24 گوت: "دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لە رفاندنی مێرمنداڵێك و دواتر باوكیشیان بردووە لەبەرامبەر ئازادكردنی كوڕەكەیان داوای پارەیان لێكردووە، توانیمان شوێنەكەیان ئاشكرا بكەین و سێ كەس لەو باندە دەستگیر بكەین، سێ كەسی دیكەشیان ھەڵاتون و شوێنەكەیان ئاشكرایە، لە ھەوڵداین بۆ دەستگیركردنی ئەوانیش".