داعش و تاڵیبان به‌هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنەوەی تاڵیبان و چەكدارانی داعش كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان له باكووری ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا و 50 كه‌سیان كوشت.
نور رەحمانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ویلایەتی ساری پولی له باكووری ئەفغانستان، بزووتنەوەی تاڵیبان و چەكدارانی داعشی بەوە تۆمەتبار كرد كە كۆمەڵكوژیییەكی هاوبەشیان لە باكووری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
نور ره‌حمانی راشیگه‌یاند، له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا 50 كەس كوژران، كە ژمارەیەكیان مەدەنیین و لە نێویاندا منداڵ و ئافرەت هەیە.
بە گوێره‌ی گوتەی بەرپرسانی ئەفغانستان، رۆژی یەكشەممەی رابردوو، ژمارەیەك چەكدار په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستاندا لە سنووری ویلایەتی ساری پول و دوای په‌لاماره‌كه‌ش ئاگریان لە 30 خانوودا بەردا.
لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی تاڵیبان تۆمەتی كوشتنی خەڵكی مەدەنی رەتكردەوە.