مەحموود محەمەد: پارتی تەنھا بۆ ریفراندۆم پەرلەمان کاراناکاتەوە
K24 - ههولێر:
مەحموود محەمەد, گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ کوردستان24 گوتی: "پارتی تەنھا بۆ ریفرانۆدم پەرلەمان کاراناکاتەوە، بەڵام پرۆسەکە لە کارە لە پێشینەکانی پەرلەمان دەبێت دوای کاراکردنەوەی, دواتریش دەتوانێت کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە بژێوی ھاووڵاتیان و یاسا پێویستەکان دەربکات".
هاوكات گوتهبێژی پارتی، بیانوو ھێنانەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بە باش نازانێت.