ژاپۆن ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" لێ نیشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ژاپۆن له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار راهێنان به هاووڵاتییان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بوونی هه‌ڕه‌شه و هێرشی مووشه‌كی، خۆیان بپارێزن، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا مووشه‌كه بالیستییه‌كانی كۆریای باكوور، ده‌گه‌نه ئاوه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئێستاش ژاپۆن سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه، راهێنان به هاووڵاتییانی وه‌ڵاته‌كه‌ی بكات و شاره‌زاییان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی بوونی هه‌ڕه‌شه په‌ناگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و خۆیان بپارێزن و له بڵندگۆكانیش زه‌نگی مه‌ترسی لێده‌دات.
كۆریای باكوور، وێڕای ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانی و تاقیكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی رانه‌گرتووه.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كیم جۆنگ ئون، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌ران كردووه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش، به كۆنگی ده‌نگی هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی، سزای نوێی ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
بی بی سی، گرته‌ی ڤیدیۆیی راهێنانه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئێستا له به‌شێكی ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی باكووری رۆژئاوای ژاپۆن ده‌ستیپێكردووه.