بارزانى: گەلی كوردستان دەیەوێ لە رێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ فرانكس به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، رایگه‌یاند، گەلی كوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧.

لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی جەختی کردەوە کە گەلی كوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت.