ورياى شه‌كر بن.. كوشنده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆى ته‌كساسى ئه‌مريكا رايانگه‌ياند، زياده‌ڕۆى له به‌كارهێنان و خواردنى شه‌كر ده‌بێته هۆى گه‌شه‌كردنى هه‌ندێك جۆرى شێرپه‌نجه له جه‌سته‌دا.
له كۆنگره‌يه‌كدا كه تايبه‌ت بوو به توێژينه‌وه له نه‌خۆشييه‌كانى شێرپه‌نجه، زانايانى ئه‌و بواره رايانگه‌ياند، هه‌مووان ده‌زانن كه شه‌كر سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى وزه‌ى پێويسته بۆ كاركردنى جه‌سته و خانه‌كانى، به‌ڵام بوونى شه‌كرى زۆر له جه‌سته‌دا سه‌رده‌كێشێت بۆ گه‌شه‌كردنى خانه‌ى شێرپه‌نجه و گه‌شه‌ى لووه پيسه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان.
ئه‌وه‌شيان وت: زۆرێك له نه‌خۆشييه‌كانى شێرپه‌نجه په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆيان به زۆربوونى شه‌كرى گڵۆكۆزه‌وه هه‌يه له جه‌سته‌دا، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى سييه‌كان، مێشك و منداڵدان و جۆرێكى تايبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پێست.
ئه‌مه يه‌كه‌م توێژينه‌وه و راى شاره‌زايان نييه له باره‌ى زيانه‌كانى شێرپه‌نجه‌وه و پێشتريش له زانكۆى له‌نده‌ن شاره‌زايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتبوون كه شه‌كر كاريگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌يه و ده‌بێته هۆى تووشبوون به نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كانى وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ، داهێزران به تايبه‌تى لاى پياوان.
توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه 67 گرام شه‌كر ده‌خۆن رێژه‌ى تووشبوونيان به نه‌خۆشييه مه‌ترسيداره‌كان زياتر ده‌بێت.