سه‌رۆكى فليپين جوێن به "ديكتاتۆره گه‌نجه‌كه" ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فليپيم رودريگۆ دوتيرتى، هێرشێكى توندى كرده سه‌ر سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئون و به "گه‌مژه" و "كوڕى سۆزانى" وه‌سفيكرد.
دوتيرتى، له ميانى ديدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باج له وڵاته‌كه‌ى گوتى: كيم جۆنگ ئون ده‌موچاوێكى ناڕه‌سه‌نى هه‌يه و كوڕى سۆزانييه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يه‌ك بكات، خۆهه‌ڵاتى دوور به ته‌واوى ده‌كاته خۆڵه‌مێش و به دڵنياييه‌وه ئه‌و به‌ره‌و هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى ناووكى هه‌نگاو ده‌نێت.
گوتيشى: پێتان ده‌ڵێم، ئه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى سنوورداره و ره‌وشه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
سه‌رۆكى فليپين پێشتر به سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكاشى وتبوو، "كوڕى سۆزانى و گه‌مژه‌يه"، هه‌روه‌ها به ئه‌ميندارى پێشووى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيشى وتبوو "گه‌مژه‌يه" و هه‌ڕه‌شه‌ى "سووتاندنى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى" كردبوو. ئه‌و سه‌رۆكه له رابردوودا روويكرده يه‌كێتى ئه‌وروپا و گوتى: "بڕۆن بۆ دۆزه‌خ".