سيستمى مووچه ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، سيستمێكى نوێى مووچه له هه‌رێمى كوردستان داده‌نێن.
ئه‌مڕۆ له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ئه‌نجاميدا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران نێچيرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به پرسى مووچه و بژێوى خه‌ڵك، رايگه‌ياند، ليژنه‌مان درووستكردووه و خه‌ريكى پێداچوونه‌وه‌ين به مووچه‌دا و ئێمه پێويستمان به سيستمێكى خۆمان هه‌يه بۆ پێدانى مووچه. هه‌تا ئێستا ئه‌وه يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه. مووچه به سيستمى به‌غدا بووه. ئێمه سيستمێكى تايبه‌ت به خۆمان نه‌بووه، بۆيه ده‌بێت ئێمه سيستمێكى تايبه‌ت به خۆمان هه‌بێت له هه‌رێمى كوردستان.
له هه‌رێمى كوردستاندا پرسى دابه‌شكردنى مووچه هاوشێوه‌ى به‌غدايه و سيستمى مووچه له عێراقدا ناوه‌ندييه و له دواى بڕينى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له لايه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه يه‌كه‌مجاره باس له‌وه بكرێت هه‌رێمى كوردستان سيستمى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى جيابكاته‌وه له‌و سيستمه‌ى له عێراق په‌يڕه‌و ده‌كرێت.