نێچيرڤان بارزانى: هيچ مه‌رجێكمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نييه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له نێچيرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان و مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
مه‌لا به‌ختيار گوتى: له باره‌ى رووداوه‌كان و نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ى يه‌كێتى و حكومه‌ت چۆن بێت و چۆن هاوسه‌نگ بێت قسه‌مان كرد و بۆچوونمان له‌يه‌ك نزيك بوو.
گوتيشى: بڕياردراوه ليژنه‌يه‌ك درووست بێت كه كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى حكومه‌ت و پرسى هاوسه‌نگى له حكومه‌تدا بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: پشتيوانى چوونى شانده‌كه‌مان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ين و هيوادارين ئه‌و وڵاتانه‌ى قسه له كێشه‌كه ده‌كه‌ن، گوێ له كورديش بگرن و بزانن ئێمه چه‌ند نيگه‌رانين له چاره‌نووسمان و چۆن ده‌سته‌به‌رى به‌ديهێنانى مافه‌كانمان ده‌كه‌ن و به هيواى ئه‌وه‌ى چوونى شانده‌كه‌مان ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه ميله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته دڵه‌ڕاوكێوه.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندى يه‌كێتى و پارتى گوتى: ئه‌و ئامانجانه‌ى له رێككه‌وتنى ستراتيژى هاتوونه‌ته دى، كۆتاييان هاتووه و ئه‌وانه‌شى نه‌هاتوونه‌ته دى ده‌بێت كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانيان و چۆنێتى چاره‌سه‌ر و ره‌وشى نوێ و كێشه‌كانى خه‌ڵك پێويستى به رێككه‌وتنى نوێ هه‌يه و ئه‌وه‌ش به جۆرێك ده‌بێت كه له‌سه‌ر حسابى هيچ لايه‌ك نابێت و خاڵه هاوبه‌ش و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى پارتى و يه‌كێتى كۆده‌كرێنه‌وه و كار بۆ به‌ديهێنانيان ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌وڵده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ وتوێژى زياتر بكه‌ين و برايانى پارتى به نه‌رمييه‌كى زۆرتره‌وه ده‌چنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وين و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌وا موژده‌يه‌كى گه‌وره‌يه بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌گه‌ريش رێكنه‌كه‌وين، ئه‌وا هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌رچاويان روونه.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا مه‌لا به‌ختيار گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمداين و پشتيوانى لێده‌كه‌ين.
مه‌لا به‌ختيار ئاشكراشيكرد، كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى بڕياريانداوه و له‌گه‌ڵ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆييدان و هه‌ندێك ورده‌كارى ماوه له‌گه‌ڵيان تاوتوێ ده‌كرێت و له‌م چه‌ند رۆژه كۆده‌بينه‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه.
له به‌رامبه‌ردا، نێچيرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ بوو، ئێمه ئه‌مڕۆ به عه‌مه‌لى كۆبوونه‌وه‌مان كرد و رێككه‌وتين بۆ ئه‌وه‌ى ليژنه دابمه‌زرێت و به جدى ده‌ست بكه‌ين به جێبه‌جێكردن و نووسينه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه.
هه‌روه‌ها گوتى: هيچ واده‌يه‌ك بۆ دواخستنى ريفراندۆم باسنه‌كراوه و ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان باسكراوه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت.
گوتيشى: ئه‌و لايه‌نانه‌ى داواى دواخستنيان كردووه، ئێمه پێمانووتوون به‌ديلى ئێوه چييه و ئه‌وان به‌ديليان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به پرسى مووچه و بژێوى خه‌ڵك، نێچيرڤان بارزانى گوتى: ليژنه‌مان درووستكردووه و خه‌ريكى پێداچوونه‌وه‌ين و ئێمه پێويستمان به سيستمێكى خۆمان هه‌يه بۆ پێدانى مووچه و هه‌تا ئێستا ئه‌وه يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و مووچه به سيستمى به‌غدا بووه و هى خۆمان نه‌بووه، بۆيه ده‌بێت ئێمه سيستمێكى خۆمان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانيش، گوتى: بۆ ئێمه گرنگه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و بڕيارمان داوه و ئێمه ئاماده‌ين و هيچ مه‌رجێكمان نييه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هيوادارم لايه‌نه‌كانيش بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ر كات بگه‌ڕێنه‌وه گرنگه و هيچ پێشمه‌رجێكمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نييه.