عێراق: داعش یەك ترلیۆن دیناری بردووین

بەشێكی پارەی بودجەی پارێزگاكان بووە

K24 - ھەولێر

به‌نكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، داعش له‌كاتی هاتنی و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار پاره‌ی عێراق ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق، رێكخراوی داعش كاتی هاتنی و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌، ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر 856 ملیار دینار و 101 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌ تێكڕایی نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی به‌نكی ناوه‌ندی عێراقی، ئه‌و پاره‌یه‌ بودجه‌ی ساڵی 2014ی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكان بووه‌، جگه‌ له‌وانیش به‌شێكیشی پاره‌ی وه‌زارته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ بووه‌.