عەبادی: دەبێ گفتوگۆ لەبارەی ریفراندۆم لەگەڵ سەرکردایەتی کورد بکەین
K24 - ھەولێر
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای گفتوگۆ له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا بكه‌ین".
حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا جه‌ختیی كرده‌وه، كه ده‌ستووره قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تیش له پرسی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، كه بڕیاره شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا و بكات و له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌و پرسه تاوتوێ بكه‌ن.