سه‌رۆك بارزانی: ریفراندۆم بۆ رێگرتنه له شه‌ڕێكی دیكه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ رێگە گرتنە لە دووبارەبوونەوەی شەڕی دیکە و دووپاتیشیکردەوە، ریفراندۆم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیات جەختیکردەوە، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ حەشدی شەعبی نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک رێگەیان پێ‌نادرێت بێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
بارزانی لەبارەی سەرهەڵدانی شەڕی دیکە لە ناوچەکە رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ شەڕ نادەن، بەڵام بەردەوام ئامادەن بەرگری لە هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرۆک بارزانی لەبارەی چارەنووسی کەرکووکەوە روونیکردەوە، پێشبینی ناکەین کەرکووک ببێتە سەرچاوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و دووپاتیشیکردەوە، هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لە نێوان ئەمریکا و رووسیا بکرێت، ئەوا بەبێ هەرێمی کوردستان نابێت.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "الحیاة".
* دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مووسڵ له‌گه‌ڵ داعش، ئێوه چ عێراقێكتان ده‌وێت؟
- بارزانی: پێویسته مامه‌ڵه به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی شه‌ڕی مووسڵ نه‌كه‌ین، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و هۆكارانه چاره‌سه‌ر بكرێن، كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش و فراوان بوونی ئه‌و رێكخراوه. پێویسته رێكار و پلانی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی دیكه بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بۆ پێكهاته‌كانی مووسڵ بگه‌ڕێته‌وه و بتوانن جارێكی دیكه ده‌ست به ژیانێكی ئاسایی بكه‌نه‌وه. له عێراقی دوای داعش پێویسته دانیشتووانی ناوچه‌كه ئه‌ركی پارێزگاریكردنی ناوچه‌كانییان له رووی ئه‌منی وسیاسییه‌وه له ئه‌ستۆ بگرن، دوور له ململانێی تایه‌فه‌گه‌ری.
* پێشبینی هیچ شتێكی له ناكاو ده‌كه‌ن له كاتی ده‌ركردنی داعش له قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌ر و قائیم و حه‌ویجه؟
- بارزانی: هیوادارین رێكخراوی داعش له ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و قائیم و حه‌ویجه به كه‌مترین زیان له ریزی هاووڵاتییانی سڤیل، تێكبشكێنرێت، له رووی كردارییه‌وه داعش توانای به‌رگریكردنی نه‌ماوه.
* له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، چه‌ند مانگێكه ترسێك له به‌شداریكردنی "حه‌شدی شه‌عبی" هه‌یه، به تایبه‌تیش مه‌ترسی له ئه‌نجامدانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به سووننه و توركمان، ئایا ئه‌و مه‌ترسییانه هێشتا هه‌ن؟
- بارزانی: له سه‌ره‌تاوه، له‌و بڕوایه‌دابووین كه پێویسته سوپای عێراق ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌وانه‌ی له ته‌له‌عفه‌ر ماون، توركمانی سووننه‌ن و به‌شێكیان هاوكاری داعشییان كردووه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌و پرۆسه‌یه‌دا تۆڵه بسه‌نرێته‌وه، ره‌نگه بگاته ئه‌وه‌ی منداڵ و ئافره‌تیش بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری كێشه‌كان.
* زۆرێك له هێزه سیاسییه‌كانی عیراق، گله‌یی له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی "خراپیان" بۆ راگه‌یاندن و پێداگریكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌نووسی كورد هه‌ڵبژاردووه، هه‌ندێك به‌رپرسیارێتی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێوه. ئایا وایده‌بینن كه به‌هۆی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو شه‌ڕێكی دیكه هه‌ڵبگیرسێت، كه هێشتا ئه‌و وڵاته نه‌یتوانیوه به‌هۆی جه‌نگه‌وه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژێت؟
- بارزانی: بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی و دوور له توندوتیژییه، ئامانجی سه‌ره‌كیش لێی رێگرتنه له روودانی كاره‌سات و جه‌نگی نوێ. ئێمه داواكاری جه‌نگ نین، به‌ڵكو به‌رده‌وام داوای برایه‌تی و دۆستایه‌تیمان كردووه، سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڕیاریداوه ریفراندۆم له‌و كاته‌دا ئه‌نجام بدرێت و پاشه‌كشه‌ی تێدا ناكرێت. ریفراندۆم مافێكی ره‌وای گه‌له‌كه‌مانه و هه‌ر ده‌بێت ئه‌و مافه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا پیاده بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان نیشانی جیهان بده‌ین.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیشان له‌و بڕوایه‌دا كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، لێیان ده‌پرسین كه‌ی ئه‌و كاته گونجاوه دێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم؟ ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بین، ئه‌وا تا هه‌تایه هیچ كاتێك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دیاری ناكه‌ن. ته‌نها گه‌لی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاته‌كه‌ی دیاری بكات.
هاوبه‌شییه‌كی ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێشێلكردنی ده‌ستووره‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه مافی گه‌لی كوردستانه رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژێرێت.
* ته‌نانه‌ت هێزه هه‌رێمییه‌كانی وه‌كو توركیا و ئێران، ناڕازیبوونی خۆیان له بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نیشانداوه، چونكه كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كورد له كوردستانی عێراق، كورد له هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی دیكه‌ش هانده‌دات هه‌مان رێگه بگرنه به‌ر؟
- بارزانی: ئێمه داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، باسمان له‌و هۆكارانه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆیه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه بگرێته‌به‌ر، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌زموونێكی سه‌د ساڵه‌ی شكستخواردوو و پڕ له مه‌رگه‌سات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق دووباره بكه‌ینه‌وه. پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی هه‌رێمی له‌وه تێبگه‌ن، له‌و بڕوایه‌دام بۆیان روونبووه‌ته‌وه كه ئێمه هۆكارێكی سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه.
كورد له وڵاتانی دراوسێ هه‌ن، ناتوانرێت تاهه‌تایه نكۆڵی له بوونیان بكرێت، هه‌ر ده‌بێت دۆزه‌كه‌یان له رێگه‌ی ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئاشتی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
* چۆن ئه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، كه داوای كردنه‌وه‌ی لقێكی حزبه‌كه‌ی خۆتان كردووه له توركیا، له‌كاتێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ره‌تده‌كاته‌وه؟
- بارزانی: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مانای راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی وڵاتانی دراوسێ نییه و به واتای دوژمنایه‌تی نایه‌ت، ئێمه بڕوای ته‌واومان به درووستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیان، به‌تایبه‌تیش توركیا.
ئێمه داوای كردنه‌وه‌ی لقێكی حزبه‌كه‌مان نه‌كردووه له توركیا، ئه‌وه زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی حزب بێت، ئه‌وه كارێكی ئاساییه.
* هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان، مه‌به‌ستی ئێوه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، رێگرتنه له یه‌كگرتن و گه‌له‌كۆمه‌ی حزبه كوردییه‌كانی دیكه له دژی ئێوه؟
- بارزانی: ریفراندۆم مافی هه‌موو تاكێكه له تاكه‌كانی گه‌ل. ته‌نها هاووڵاتییان بۆیان هه‌یه ده‌نگبده‌ن و كاره‌كه په‌یوه‌ندی به حزبه‌كان و ناكۆكییه‌كانی ئه‌وانه‌وه نییه، ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه هه‌ن به كارێكی ئاسایی داده‌نرێت له ژیانی سیاسی، له هه‌موو قۆناغه‌كانیشدا بوونیان هه‌یه، ریفراندۆم له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانه‌وه‌یه، چونكه بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه هه‌یه و به‌شێك نییه له ململانێ حزبییه‌كان.
* به‌رامبه‌ره‌كانتان تۆمه‌تبارتان ده‌كه‌ن به ئاڵۆزكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له شاره‌كانی دیكه نیشته‌جێن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ریفراندۆم ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان"یش ده‌گرێته‌وه، هاوكات ناتانه‌وێ ریفراندۆمه‌كه شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بن؟
- بارزانی: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاره ته‌كنیكییه‌كانی ریفراندۆم به‌رپرسه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌كه بۆ هاووڵاتییان، له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانه‌كه به شێوه‌ی كاغه‌ز ده‌بێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كۆمیسیۆن له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه. ریفراندۆم شێوه‌ی یاسایی خۆی وه‌رگرتووه، فه‌رمانی هه‌رێمی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌رچووه، ئه‌نجامی ریفراندۆمیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده و ویستی گه‌لی كوردستانه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.
* پارتی كرێكارانی كوردستان به هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی شنگال تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای داعش رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه؟
- بارزانی: بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكاران له شنگال نایاساییه، رێگه‌ناده‌ین هیچ هێزێك جگه له هێزه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ناوچانه بوونییان هه‌بێت، له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی بكه‌ین، له كۆتاییشدا ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
* ترستان له پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له ته‌له‌عفه‌رو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی نییه كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه؟
- بارزانی: ته‌له‌عفه‌رناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌و بڕوایه‌داین پێویسته سوپای عێراق ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ "حه‌شدی شه‌عبی" نییه، به‌ڵام رێگه به‌و هێزانه ناده‌ین بێنه ناو خاكی كوردستان. له شه‌ڕی داعش، به تایبه‌تیش له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌بوو، هه‌رگیز داوای جه‌نگ ناكه‌ین و ده‌ستپێشخه‌ریش نابین بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره به‌سه‌رماندا بسه‌پێنرێت.
* ته‌نانه‌ت واشنتنیش داوای كردووه ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا، توركیا و ئێران دژایه‌تی پرۆسه‌كه بكه‌ن، ئێوه گره‌و له‌سه‌ر چی ده‌كه‌ن؟
- بارزانی: گه‌لی كوردستان مافی ته‌واوی هه‌یه خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێمه متمانه‌مان به گه‌لی خۆمان هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی هه‌ندێك له وڵاتان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام جێگره‌وه و به‌دیل چییه؟ ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونێكی شكستخواردوو دووباره بكه‌ینه‌وه؟ بۆ ده‌بێت ئێمه خۆمان مه‌رگه‌سات به‌سه‌ر خۆمان بهێنینه‌وه؟ جارێكی دیكه‌ش له‌و وڵاتانه ده‌پرسین: ئایا هیچ كاتێكی گونجاو هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم؟
* ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆسیه‌ی نه‌وت و رێككه‌وتنه‌كانیشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گرتووه‌ته، هیچ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به‌و ناكۆكییه درێژخایه‌نانه هه‌یه؟
- بارزانی: له ساڵانی رابردوو، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كران و هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانیش پێشێل كراون. كاری له پێشینه بۆ ئێمه له ئێستادا ئه‌وه‌یه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین و شێوازێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا بدۆزینه‌وه، به دڵنیاییه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت یه‌كێك ده‌بێت له دۆسییه‌كان كه دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
* ئایا كه‌ركووك ده‌بێته ده‌ستپێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عه‌بادی؟ ئایا پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، پێشبینی كراوه؟
- بارزانی: هیوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه ناخوازین له هیچ شوێنێك، ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه‌ركووك بكه‌ینه نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی.
* ئایا كورد له به‌دیهێنانی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به "داكوتانی دوایین بزمار له تابووتی یه‌كپارچه‌یی عێراق" تۆمه‌تبار ده‌كرێن؟
- بارزانی: ده‌وڵه‌تی عێراق له رووی كردارییه‌وه دابه‌ش بووه، هه‌موو بنه‌ما هاوبه‌شه‌كان و ده‌ستووریش پێشێل كراوه، شه‌ڕی تایه‌فی هه‌یه و ده‌وڵه‌ت سه‌روه‌ریی نه‌ماوه، به دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌رپرس نییه له‌وه‌ی كه عێراق تێیكه‌وتووه، به پێچه‌وانه‌وه، له‌و بڕوایه‌داین سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هۆكارێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئێمه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقمان به ئامانج نه‌گرتووه، به‌ڵكو پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراقه كه یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
* ئایا به ریفراندۆم، گه‌لی كوردستان ناخزێننه شوێنی سووننه‌كانی عێراق كه به‌رده‌وام سكاڵای په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن، ئایا ناگه‌نه ئاستی دوژمنداری و تێكچوونی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟
- بارزانی: ئێمه ده‌پرسین، بۆچی سووننه په‌راوێزخراوه؟ ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر شكستی ده‌وڵه‌تی عێراق و پێشێلكردنی ده‌ستوور، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نها دووچاری په‌راوێزخستن بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو بنه‌مای هاوبه‌شییان تێك‌شكاند و هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییش بووه‌ته‌وه. ئێمه ناتوانین چیدیكه له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات بژین، به‌ڵكو ده‌توانین ببینه دوو دراوسێ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
* چ شتێك یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌پارێزێت؟
- بارزانی: ده‌ستوور تاكه گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی عێراق بوو به یه‌كپارچه‌یی، به پێشێلكردنی ده‌ستووریش ده‌رفه‌تی هێشتنه‌وه و پارێزگاریكردن له عێراقی یه‌كپارچه له‌ده‌ست ده‌رچوو.
* دوای تێكشكاندنی داعش، چ شتێك رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كات و مۆته‌كه‌ی تیرۆر به ناوی جیاواز له ژێر چ ئاڵایه‌ك ده‌مێنێته‌وه؟
- بارزانی: له‌ناوبردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌بوون، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هۆی په‌یدابوونی "داعش"، كۆتاییهێنان به شه‌ڕی تایه‌فی و جیاكاری مه‌زهه‌بی، بوونی ئیراده‌یه‌كی جددی و راستگۆ له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی فكری داعشی، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش سه‌ر له‌نوێ.
* ناترسن له‌وه‌ی جارێكی دیكه كورد باجی گه‌وره بدات، ئێستا كاتی "رێككه‌وتنی گه‌وره"ی نێوان واشنتن و كرملینه، به‌تایبه‌تیش ئێستا نزیكبوونه‌ته‌وه له لێكتێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر دابه‌شبوونی هه‌ژموونی خۆیان له سووریا؟
- بارزانی: گه‌لی كوردستان له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو، بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی قوربانی زۆری داوه، هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌هێزتره، تیرۆری تێك‌شكاند، به قوربانییه‌كانی داكۆكی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له‌و بڕوایه‌دا نین هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بێت ئێمه‌ی لێ ده‌ربهێنرێت و جیابكرێینه‌وه، به دڵنیاییه‌وه رێزێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ قاره‌مانێتی گه‌لی كوردستان و قوربانیدانه‌كانی.
* هیلالی شیعی، له تارانه‌وه به‌ره‌و به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت، ئایا دۆخی هه‌رێمی ناوچه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێران مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر بكات؟ ئایا ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له به‌غدا سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، هه‌مان شت له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی له دیمه‌شق دووباره ده‌بێته‌وه؟
- بارزانی: به‌رپرسانی ئێران به راشكاوی سه‌ركه‌وتنییان له به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك له تارانه‌وه بۆ به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت راگه‌یاندووه.