كچە كوردێك لە ئەوروپا كوژرا

بە چەقۆ كوژراوە و تەرمەكەی لەنێو ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی نەرویج تەرمی كچە كوردێك لە نێو ئۆتۆمبێلێك لە نزیك شاری ئۆسلۆ لە دۆزیەوە، بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك دەستگیرانەكەی بەتۆمەتی كوژرانی دەستگیركراوە.

چەند میدیایەك بڵاویان كردووەتەوە، دوێنێ كچە كوردێك بەناوی روئیا ھاشمی خەڵكی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، لە نزیك شاری ئۆسلۆ لە نەرویج كوژراوە و تەرمەكەی لە نێو ئۆتۆمبێلێك دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمەكەی تێدابووە ھی دەستگیرانەكەیەتی و بە چەقۆ كوژراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، روئیا ھاشمی تەمەنی 24 ساڵە و لە ساڵی 2015 وەك پەنابەر رووی كردووەتە وڵاتی نەرویج.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، تا ئێستا پۆلیس تەنھا دەستگیرانەكەی روئیای لەسەر ئەو رووداوە دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە بەردەوامە.

روئیا ھاشمی
روئیا ھاشمی