فیفا ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) پۆلێنی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا به‌رازیل ئه‌ڵمانیا له لوتكه هێنایه خواره‌وه و بۆ پێشه‌نگی باشترین جیهان گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، به‌رازیل به 1604 خاڵ سه‌رلیستی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرت، ئه‌ڵمانیاش بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له پۆلێنی سێیه‌م و هه‌مان شوێنی خۆی مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا و پۆڵه‌ندا بۆ خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م هه‌ڵكشان، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش دوو پله بۆ خانه‌كانی خواره‌وه داكشا و له پله‌ی شه‌شه‌م جێگیر بوو.
هه‌ڵبژارده‌كانی چیللی و كۆلۆمبیا له هه‌مان شوێنی پێشوویان له خانه‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شت مانه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی فرانسا بۆ خانه‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.
هه‌ڵبژارده‌كانی، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئینگلاند و مێكسیكۆ له پله‌كانی یازده‌یه‌م تا چوارده‌یه‌م دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا خاوه‌نی به‌رزترین پله‌یه كه 24ـه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌ك پله بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌ركه‌وت و هاته خانه‌ی 103ـه‌م.
هه‌ڵبژارده‌ی میسر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵووژارده عه‌ره‌به‌كان له پله‌ی 24ـه‌م دێت.