كلۆپ له باره‌ی كۆتینهۆ بڕیاری كۆتایی دا
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له لێدوانێكدا سه‌رجه‌م ده‌رگایه‌كانی به‌ڕووی بارسێلۆنا داخست و رایگه‌یاند كه به‌رامبه‌ر هیچ نرخێك ده‌ستبه‌رداری كۆتینهۆ نابین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی لێدوانێكی یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه فلیپی كۆتینهۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه.
كلۆپ ده‌ڵێت: ئاگام له‌و ده‌نگۆیانه نییه كه گوایه كۆتینهۆ ده‌چێته بارسێلۆنا، ئه‌م بابه‌ته بۆ من هیچ نرخێكی نییه، ته‌نانه‌ت
ناشزانم ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا بۆ كۆتینهۆ بایی چه‌نده، چونكه ئه‌و هه‌واڵانه بۆ من گرینگی نییه، ئه‌وه‌ی كه گرینگه پارێزگاریكردنه له كۆتینهۆ كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی یه‌كلا بۆته‌وه.
یۆرگن كلۆپ ده‌شڵێت: نرخی كۆتینهۆ ئه‌گه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ بێت یان 150 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر بێت یان زیاتر ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه نابین.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه گوتیشی: لیڤه‌رپوول له‌مجۆره یانانه نییه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی فرۆشتنی یاریزانان بێت، بۆیه رانه‌هاتووه كه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌كانی بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سكای سپۆرتس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه‌ی كلۆپ، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی فلیپی كۆتینهۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت نرخی گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ بۆ 110 ملیۆن پاوه‌ند زیاد بكات.