كه‌سێك به هۆى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر كچێك به 12 هه‌زار ساڵ زيندانى سزا ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى ماليزيا سزاى 12 هه‌زار ساڵ زيندانى به‌سه‌ر كه‌سێكى ته‌مه‌ن 36 ساڵه‌دا سه‌پاند، كه تۆمه‌تبار كرابوو، به 626 جار ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر كچه پازده ساڵييه‌كه‌ى.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ماليزيا رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سه 626 جار تاوانى له دژى كچه پازده ساڵييه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
ئيمى سيازوامى، لێكۆڵه‌رى تايبه‌ت له دادگاى تايبه‌ت به تاوانه سێكسييه‌كان له شارى پوترگاى پايته‌ختى ئيدارى ماليزيا رايگه‌ياند، سزاى ئه‌و كه‌سه ده‌گاته 12 هه‌زار ساڵ زيندانى.
گوتيشى: هه‌ر جارێك تاوانى ئه‌و پياوه 20 ساڵ زيندانى بۆ دياركراوه.
دادگا ره‌تيشيكردووه‌ته‌وه، به كه‌فاله‌ت رێگه بدات ئه‌و تۆمه‌تباره ئازاد بكرێت و داواكارى گشتى هۆشدارى دابوو له باره‌ى راكردن و خۆشاردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كه.
تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵاى دايكى قوربانييه‌كه ده‌ستگيركراوه.
له 2015دا دادگايه‌كى ماليزيا سزاى 100 ساڵ زيندانى به‌سه‌ر پۆليسێكدا سه‌پاند، كه هه‌وڵيدابوو، ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ.