هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان: كوردستان له عێراق بێهيوا بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامێکی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم رايگه‌ياند، گفتوگۆی شاندی کوردستان لەگەڵ به‌غدا بۆ سەربەخۆیی کوردستانە و نامانەوێت هیچ هۆکارێک ببێتە هۆی دواخستنی چونکە مەترسی بۆ ئایندەی کوردستان درووست دەکات، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش دەڵێت: یەکخستنی ناوماڵی کورد زامنی جێبەجێکردنی مادەی 140یشە.
به‌همه‌ن حوسێن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم رايگه‌ياند، له دوای نووسینه‌وه‌و په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، زیاتر له 10 ساڵه جێبه‌جێكردنی ماددی 140ی ده‌ستوور كه به‌شێكی تایبه‌ته به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پشتگوێخراوه.
گوتيشى: له‌م بارودۆخه‌شدا جێگیركردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپی چه‌كداری دیكه له‌و ناوچانه به مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافیا و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی پێكهاته‌كان ده‌زانرێت.
هاوكات چالاکی موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به پێویستی ده‌زانێت شاندی باڵای ریفراندۆم بە روونی قسە لەسەر ئەو ناوچانە بکات و یەکڕیزی نیشتیمانیش به زامنی جێبەجێکردنی مادەی 140 ده‌زانێت.
گوتيشى: 13 ساڵە سه‌ركردایه‌تی سیاسی کورد لە رێگەی گفتوگۆ و رێککەوتنەوە هەوڵی دەستکەوتنی مافەکانی گه‌لی كوردستان و مانەوەی لەگەڵ عێراق دەدات، بەڵام هیچ یه‌كێك له رێككه‌وتن و هه‌وڵه‌كان نه‌بوونه مایه‌ی ده‌ستكه‌وتی مافه‌كان، گرتنە بەری رێگەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بێ هیوا مانەوەی کوردستانە له عێراق.