ژنێكی ھۆڵەندی بە زمانی كوردی گۆرانی دەڵێت

چەند گۆرانیەكی بە زمانی كوردی تۆماركردووە
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

ژنێكی ھۆڵەندی دوای چەند ساڵێك ھەوڵدان فێری زمانی كوردی دەبێت و ئاشنای فەرھەنگ و ھونەری كوردی دەبێت، ئەو ھاوژینی ئالان جوان، ئەكتەری بەناوبانگی باكووری كوردستان و پێشكەشكاری كورد ئایدڵە، چەند گۆرانیەكی بە زمانی كوردی تۆمار و بڵاوكردووەتەوە.

نادیە ڤیسێر، خانمێكی خەڵکی وڵاتی هۆڵەندایە لە چەند ساڵێك لەمەوبەر ئاشنای فەرھەنگ و ھونەری كوردی دەبێت، پاش ئەوەی فێری زمانی كوردی دەبێ، چەند گۆرانیەك بە زمانی كوردی تۆمار دەكات، ئەو لەگەڵ ئالان جوان، ئەكتەر و پێشكەشكاری كورد ئایدڵ كە خەڵكی باكووری كوردستانە، یەكتر دەناسن و دواتر ھاوسەرگیری دەكەن، ئەمەش وادەكات نادیە زیاتر شارەزایی لە ھونەری كوردی پەیدا بكات، بەتایبەتی لە ھونەر و موزیكی باكووری كوردستان.

نادیە، دوای زاراوەی زازایی بەباشی دەزانێت، كە بەشێك لە كوردانی باكووری كوردستان قسەی پێدەكەن ھەر بەو زاراوەیەش گۆرانی دەڵێ، چونكە ئەو لەرێگەی گوێگرتن و  ئاشنایەتی لەگەڵ گۆرانی موزیكی فۆلكلۆری ناوچەی دێرسیم فێری ئەو زاراوە بووە، نادیە  لەگەڵ فێر بوونی کوردی ھەوڵی ناسینی میلۆدیە کوردییەکان دەدات، تا وای لێھاتووە بە باشی گۆرانی بە زاراوەی زازایی بڵێت.

ئالان جوان، ھاوژینی نادیە ڤیسێر، یەكێكە لە ئەكتەر و پێشكەشكارە بەناوبانگەكانی لە باكووی كوردستان و توركیا، تا ئێستا سێ خەڵاتی گرنگی پێبەخشراوە.

 ئەو خانمە بە رەگەز ھۆڵەندییە چەند ساڵێكە گۆرانی كوردی بە شێوە زاری زازاكی دەڵێت و چەندین بەرھەمی تۆماركردووە و ھەوڵیداوە ھونەری كوردی بە خەڵكی ئەوروپی بناسێنێ.