سوپاى پاسداران: ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا له عێراق خه‌رجى كردووه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌ميد حسێن سه‌لامى رايگه‌ياند، راوه‌دوونانى نه‌يارانى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا له عێراق خه‌رجى كردووه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران بووه.
سه‌لامى گوتى: ئێمه نه‌ياره‌كانمان به باشى ده‌ناسين و بارته‌قاى ئه‌وه‌ش توانا‌مان هه‌يه بتوانين شكستيان پێبهێنين.
ناوبراو بۆ ئاژانسى ته‌سنيمى ئێرانى ئه‌وه‌شى وتووه: نه‌ياره‌كانمان ئه‌مڕۆ تواناى ئه‌وه‌يان نييه هيچ گه‌مژه‌ييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئێران بكه‌ن.
سه‌لامى ئه‌وه‌شى وت: ئێران هيچ خاڵێك يان شوێنێكى ئارام بۆ نه‌ياره‌كانى ناهێڵێته‌وه.
جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ستايشى حزبوڵڵاى لوبنانى كرد و گوتى: حساباتى نه‌يارانى ئێرانى له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و رێگه نادات سووريا ببێته په‌راوێزێكى ئارام بۆ ئيسرائيل.
سه‌باره‌ت به ئه‌مريكاش گوتى: ئه‌مڕۆ ئه‌مريكا هيچ سه‌ركه‌وتنێكى به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ده‌ستنه‌هێناوه و هه‌موو ئه‌وه‌ى له عێراقيش خه‌رجى كردووه، بووه‌ته مايه‌ى به‌ديهێنان و مسۆگه‌ر كردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران.