پارێزه‌رێك: به‌غدا بووه‌ته پايته‌ختى تاوان
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌ديد بڵاويكرده‌وه، له به‌غدا 20 كه‌سى بيانى ده‌ستگيركراوون، كه بازرگانيان به مرۆڤه‌وه كردووه و ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سانه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانين.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، زياتر له 20 ژنى بيانى ده‌ستگيركراوون، كه بازرگانيان به ژنانه‌وه كردووه و زۆرينه‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان ئێرانين.
ده‌ستگيركردنى ئه‌و ژنانه دواى ئه‌وه هات، كه باندێكى رفاندن كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵيان له گه‌ڕه‌كى مه‌ئمونى ناوه‌ڕاستى به‌غدا رفاند بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى و له‌شفرۆشى پێ بكه‌ن.
تاوانه‌كانى رفاندن و ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان و كوشتن و بازرگانيكردن و به كۆيله‌كردنى كچان بۆ مه‌به‌ستى له‌شفرۆشى وه‌ك ديارده‌يه‌ك له به‌غدا سه‌ريهه‌ڵداوه و رۆژانه ئه‌و جۆره تاوانانه دووباره ده‌بنه‌وه.
پارێزه‌ر عه‌لى حه‌يالى، به رۆژنامه‌كه‌ى وتووه: به‌غدا بووه‌ته پايته‌ختى بانده‌كانى رفاندن و تاوانى رێكخراو و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كچان.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاشكرايكردووه، كه هێزه ئه‌منييه‌كان له‌به‌ر بانده‌كان و دادگاكانيش له ترسى ئه‌و باندانه‌ى تاوان ناتوانن ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕێنن و سازش ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌رياندا نه‌رمى ده‌نوێنن به جۆرێك تا ئێستا هيچ تاوانبارێكى ئه‌و تاوانانه سزاى بۆ ديار نه‌كراوه.