به وێنه... مباپێ بڕیاری دا، ده‌یه‌وێت له پاڵ نێیمار دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر دروست بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كردووه كه كلیان مباپێ چاره‌نووسی خۆی دیاریی كردووه و ده‌چێته نێو پرۆژه‌كه‌ی ناسر خلێفی.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا، بابه‌تی چوونی كلیان مباپی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردۆته مانشێتی سه‌ره‌كی چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌كه‌ی، كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مباپێ هێرشبه‌ری لاوی مۆناكۆ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هاوشانی نێیمار دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر له هێڵی پێشه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان دروست بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مباپێ و خانه‌واده‌كه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر رۆیشتنیان پاریس سانجێرمان داوه و كارگێرانی یانه‌ی مۆناكۆشیان له‌م بابه‌ته ئاگادار كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مباپێ به‌شێكه له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ی ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ناسر خلێفی پێش ئه‌وه‌ی مباپێ بگوازێته‌وه، ده‌بێت بایی 90 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ناتوانێت نرخی گواستنه‌وه و تێچووی یاریزانه‌كان بگاته سه‌رووی ئه‌و نرخه‌ی كه یوێفا بۆ یانه‌كانی ئه‌ورووپای دیاریكردووه.
رۆژنامه‌ی لیكیپ، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه تێچووی گواستنه‌وه‌ی مباپێ ده‌كاته سه‌رووی 180 ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 18 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و ئۆفه‌ر و نرخه‌ی كه له لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی پێشكه‌شی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی مۆناكۆ كراوه كه به تیری هێنری دووه‌م ناسراوه.