فراكسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی توركیا پشتگیری لە ریفراندۆمی كوردستان دەكات

فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌: لە ھەموو چالاكییەكاندا پشتیوانی بۆ ریفراندۆم دووپاتدەكەینەوە

K24 - هه‌ولێر:

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھەدەپە), لە پەرلەمانی توركیا رايده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, له‌و قۆناغه‌ی ئێستا ھەنگاوێكی پڕ به‌ها و گرنگ و مێژووییە و پشتگیری لێده‌كه‌ین.

فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ راشیگه‌یاندووه‌, چارەسەركردنی كێشەی كورد ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە و له‌م رووه‌شه‌وه‌  بە ھەموو شێوەیەك پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین.

ئه‌حمه‌د یه‌ڵدریم، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، به‌ نامه‌یه‌ك پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌ی شه‌ش پارتی كوردی باكووری كوردستان ده‌كات، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكییان بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌، كه‌ بڕیاره‌ی له‌ 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د یڵدرم جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌یه‌نێت, پشتگیریكردن لە ریفراندۆمی كوردستان بەرپرسیارییەتییەكی مێژووییە و  لە ھەموو چالاكییەكاندا پشتیوانی بۆ ریفراندۆم دووپاتدەكەینەوە.