فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له باره‌ی وه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و خراپی دۆخی وه‌رزشوانان په‌یامێك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستایشی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه له ساڵانی رابردوو بۆ به‌رده‌وامبوونی چالاكییه‌كان پاڵپشتی فیدراسیۆنه‌كه‌یان كردووه، هه‌ڵبه‌ت هۆشداریش ده‌ده‌نه حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه ره‌نگه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌نجانی باشووری كوردستان جێبهێڵێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئابی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستن به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه، كه له رێگه‌ی سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ر له 11 ساڵ فیدراسیۆنی تۆپى پێی كوردستان دامه‌زرا، له‌م ماوه‌یشدا فیدراسیۆنه‌كه‌مان زۆرترین چالاكى پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م یانه وه‌رزشییه‌كان و ناوبژیوانان و راهێنه‌ران و یاریزانان و ته‌واوى جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى و تایبه‌ت یارى تۆپی پێ كردووه، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌یش به پشتگیرى و پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێزتان بووه, كه هه‌میشه له خه‌مى به‌ره‌و پێشچوونى وه‌رزش و وه‌رزشوانان كوردستان دابوویت، كه جێگه‌ى رێز و سوپاسه.
به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ر له شه‌ڕى نه‌گریسى داعش و خراپى بارى دارایی كوردستان، ئێمه له ساڵێكدا چه‌ندان چالاكییمان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان، له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان له یارى تۆپی پێ ئه‌نجامداوه، وه‌ك خولى نایاب و پله‌یه‌كى فوتساڵى كچان، خولى نایاب و پله‌یه‌كى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، خولى نایاب و پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، خوله‌كانى پله نایاب و پله‌یه‌ك و پله‌دوو و پله‌سێى كوردستان، هه‌روه‌ها چه‌ندان خولى راهێنان و ناوبژیوانیمان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ئه‌نجام داوه.
له ساڵى 2012 توانییمان بۆ یه‌كه‌مجار میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تی جامى (ڤیڤا)، كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژارده‌ى هه‌رێمه‌كان بكه‌ین و هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش پله‌ى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ى به ده‌ستهێنا، له ساڵى 2015 ـیش له وڵاتى نه‌رویژ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان توانى ناسناوى پاڵه‌وانیه‌تیی جامى (نه‌رواى كه‌پ) بباته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه دوو ساڵه به هۆى قه‌یرانى دارایی هه‌رێمى كوردستان، لاوه‌كانمان له به‌شدارییكردنى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه بێبه‌شن.
به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئێمه له دۆخى ئابوورى وڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ئه‌ركتان قورسه، بۆیه پارساڵ په‌نامان برده به‌ر كه‌رتى تایبه‌ت و سه‌ركه‌وتوویش بووین، كه توانیمان خه‌رجى خولى نایابى تۆپی پێی كوردستان له وه‌رزى 2015/2016 له رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و سپۆنسه‌ر دابین بكه‌ین، به‌ڵام به هۆى قه‌یرانى دارایی له ئێسته‌دا كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیاكانیش ئاماده‌نین، بڕه پاره‌ى پێویست بۆ خوله‌كانى كوردستان دابین بكه‌ن، بۆیه له پێناو به‌رده‌وامى چالاكییه‌كانى فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، كه به گه‌وره‌ترین چالاكى وه‌رزشى له ئاستى كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین داده‌نرێت، بۆیه داوا له به‌رێزت ده‌كه‌ین لووتف بفه‌رموویت و بودجه و پاره‌ى پێویست بۆ چالاكییه‌كانى فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دابین بكه‌ن.
له ماوه‌ى رابردوو به هۆى چالاكییه‌كانى فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، توانیمان ناوبژیوانانى كورد بگه‌ینین به ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ندان یاریزانى كورد له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى بكه‌ن و، ئێسته به گرێبه‌ستى گرانبه‌ها له یانه‌كانى به‌غدا و به‌سره له خولى عێراق یارى ده‌كه‌ن، گومانى تێدا نییه هه‌موو ئه‌مانه له بوونى چالاكییه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هاتنه بوون و دروست بوون، بۆیه وه‌ستان یان ئه‌نجامنه‌دانى چالاكییه‌كانى فیدراسیۆنه‌كه‌مان كاریگه‌ى خراپى له‌سه‌ر گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌بێت، ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین له‌به‌ر دواكه‌وتنى چالاكییه‌كانمان یاریزانان و لاوه‌كانى كوردستان جارێكى تر به‌ره‌و هانده‌ران كۆچ ده‌كه‌ن و، له برى ئه‌وه‌ى كاته‌كانیان له نێو وه‌رزش به‌سه‌ر ببه‌ن، له شوێنى ناته‌ندروست و ناوه‌رزشى به‌سه‌رى ده‌به‌ن، هیوادارم جارێكى تر به‌رێزت ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگریت و به دابینكردنى بودجه‌ى پێوێست وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستان دڵخۆش بكه‌یت.
له‌گه‌ڵ رێزم ...