بنەماڵەی شەھید سلێمان چروكایا پشتگیری ریفراندۆم دەكات

شەھید سلێمان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان گیانی بەخشی
kurdistan24.net

K24 - چەولك

كەسوكاری شەھید سلێمان چروكایا، پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و رایدەگەیەنن رۆڵەكانی ئەوان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان گیانی خۆیان بەخشیووە.

نەورۆز چروكایە، برازای شەھید سلێمان بە كوردستان24 گوت: "مامم ئامانجی ئەوە بوو كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆ ببینێ، لەپێناو ئەو ئامانجەش گیانی خۆی بەختكرد، ئێمەش بە دڵ و گیان لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانین".

دكتۆر سلێمان چروكایا، 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخرابی گەورەی میحوەری باشیک برینداربوو، بەھۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كراو لە بەرەبەیانی 30 تشرینی یەكەمی ھەمان ساڵ و لە تەمەنی 48 ساڵی دا شەھیدبوو.