ئەمڕۆ گۆڕان بڕیار دەدات
K24 - سلێمانی
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نچشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بۆ تاووتوێکردنی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان و پرسی ریفراندۆم کۆدەبێتەوە".
گوتیشی: "لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیچ لایەنێک کۆبوونەوە رەتناکەینەوە، ئاساییە بزووتنەوەی گۆران و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆببنەوە".
ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: "پێشتر بەھۆی ھەڵبژاردنی ناوخۆی گۆڕان نەمانتوانیوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببینەوە، ھەروەھا بارودۆخەكە لەبارنەبووە بۆ كۆبوونەوە، ئومێد دەكەین بتوانین بەھەموولایەك بارودۆخەكە ئاسایی بكەینەوە و كێشەكانی خەڵك چارەسەربكەین".
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاند: "ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی گفتوگۆ لەبارەی ھەموو پرسەكان دەكات و بڕیاری لەسەر دەدرێت".