"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ پاوڵینهۆ گه‌یشته رێككه‌وتن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه پاوڵینهۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی گوانژۆی به فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن..
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رێكه‌وتنی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ پاوڵینهۆ به 40 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر یانه چینییه‌كه ئۆفه‌رێكی بارسێلۆنای بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ره‌ت كردبووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر فشار و خواستی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه رێككه‌وتن له نێوان یانه‌ی گوانژۆ و بارسێلۆنا هاته ئاراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پاوڵینهۆ به‌شداریی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات.
پاوڵینهۆ پێشتر چه‌ندان جار خۆشحاڵی خۆی به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه، رایگه‌یاندووه كه هه‌ست به شانازی ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی یاریكردنی له پاڵ مێسی، سوارێز و ئینیێستا و بۆسكێتس بۆ بره‌خسێت.
پاوڵینهۆی 28 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2010 روویكرده یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، دوای دوو وه‌رز یاریكردن له پرێمه‌رلیگ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها به‌ره‌و خولی چینی كۆچی كرد، پاوڵینهۆ له ماوه‌ی ئه‌م دوو وه‌رزه له خولی چینی 67 ئه‌نجام داوه، 11 گۆڵی كردووه.