گۆڕان مهرجهكانى خۆى ئاشكرا دهكات
K24 – ههولێر:
کۆبونەوەی ئهمڕۆى جڤاتی "نیشتیمانی" بزوتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات و له بارهى بڕيار و ئهنجامهكانى كۆبوونهوهكهوه بزووتنهوهكه راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه.
کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بو ئەوانیش؛ پرسی ریفراندۆم و پرسی ئاساییكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان و پرسی كۆبونهوه و پەیوەندی نێوان بزووتنهوی گۆڕان و لایهنه سیاسیيهكان، به تایبهتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
كهمێك پێش ئێستا راگهيهندراوى رهسمى كۆبوونهوهكه بڵاوكرايهوه.
له راگهيهندراوهكهدا، هاتووه: "بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی: یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچە، کە حکومەتی هەرێم بە نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاندویەتی. دوەم: دەستەبەرکردنی شەفافیەت لە داهاتی نەوتو غازو داهاتە ناوخۆییەکانی تر لە رێگای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (٢) ی ساڵی (٢٠١٥)ی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتیو گازییەکانی کوردستانو یاسا کارپێکراوەکانی وەزارەتو دەستەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ پارەی کۆمپانیاو کاسبکاران بدرێتەوەو پارەی پرۆژە پەکخراوەکان خەرج بکرێو خزمەتگوزاری لە هەمو کەرتەکاندا چاکبکرێت".
ههروهها هاتووه: "سێیەم: راگەیاندنو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەمو خەڵکی کوردستانو بزوتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێکە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ".
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: "چوارەم: پەرلەمانی کوردستان، دوای رێکەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوەو درێژە بە کاری یاسادانانو چاودێری بکاتو بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان. پێنجەم: هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن".