كوردێك ئه‌زموونی كه‌نه‌دا دێنێتەوە كوردستان

بەرھەم بۆ 16 وڵات ھەناردە دەكات
kurdistan24.net

K24 - ئامەد

كارسازێكی كورد له‌ باكووری كوردستان دوای ئه‌وه‌ی 15 ساڵ سەر‌قاڵی به‌رهه‌مهێنانی چوكلێت و قه‌نادی بووه‌ له‌ كه‌نه‌دا، ئێستا گه‌راوه‌ته‌وه‌ باكووری كوردستان و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چوكلێتی دامه‌زراندووه‌و زیاتر له 52‌ كه‌سی خستووه‌ته‌ سه‌ركار، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌یان ده‌گاته 13‌ تۆن و بۆ 16 وڵاتی ئه‌وروپاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده‌ ده‌كرێت.