به ڤیدیۆ...كاریگه‌رترین و ناشیرین‌ترین 2 دیمه‌نی مێژووی كلاسیكۆ
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی مێژوو له یاریگه‌ی كامپ نوو، له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئه‌م یارییه كه به كلاسیكۆی زه‌وی ناسراوه هه‌میشه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان زۆرترین بینه‌ر بۆ خۆی كێش ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ناشرینترین 2 دیمه‌نی ناوه‌رزشی تۆمار كراوه.
1ـ له وه‌رزی 2000 ـ 2001ـی لالیگا، هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا بێ رێزییه‌كی زۆریان به لویس فیگۆی پورتوگالی كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیگۆ دوای 5 ساڵ له پۆشینی درێسی بارسێلۆنا روویكرده ریال مه‌درید، له یه‌كه‌مین یاریشی به درێسی له یانه‌ی شایانه به خائین وه‌سف كراوه، چه‌ندان ده‌به‌ی ئاو و سه‌ری به‌راز و چه‌ندان دروشمی ناشیرینیان له دژی فیگۆ به‌كارهێنا، له یارییه‌كه‌ش بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا ریال مه‌درید ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه و لویس فیگۆش به باشترین یاریزانی وه‌رزه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
2ـ له جامی شای وه‌رزی 2011 ـ 2012، به‌هۆی خۆزێ مۆرینهۆ كلاسیكۆ له دۆخێكی توندوتیژدا به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌وپێیه‌ی مۆرینهۆ له له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌دا په‌نجه‌ی خسته نێو چاوی تیتۆ ڤیلانۆڤای یاریده‌ده‌ری ئه‌وكاتی پێپ گواردیۆلا كه دوای 2 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ڤیلانۆڤا به‌هۆی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه مرد.