شاندى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی شاندی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و پرسی ریفراندۆم و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن. له‌و باره‌يه‌وه، رۆميۆ هه‌كارى، ئەندامی شاندەکەی کوردستان بۆ بەغدا رایگه‌ياند، متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا نەماوە و گفتوگۆی ئەوانیش لەگەڵ بەغدا بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆییە و پێشبینیدەکات ئەنجامی باشی هەبێت.
سبه‌ى شانده‌كه ده‌چێته به‌غدا و بڕياره رۆژى سێشه‌ممه يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بێت.