محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د: به‌ عێراقييه‌كان ده‌ڵێين ئێمه‌ جديين له‌ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم

ڤيان ده‌خيل: پێشێلكارييه‌ ده‌ستوورييه‌كان ده‌خه‌ينه‌ڕوو
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقى ده‌ستيى به‌ گفتوگۆ كرد.

بڕياره‌ له‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌يان له‌ به‌غدا شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌ په‌رله‌مانييه‌كان و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شيعه‌كان له‌ عێراق عه‌لى سيستانى و رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در موقته‌دا سه‌در كۆببنه‌وه‌.

له‌ باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌يانه‌وه‌، محەممەد ئەحمەد، ئەندامی شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم بۆ بەغدا، بە كوردستان24 ی راگه‌ياند، ئێمە ھاتووینەتە بەغدا بۆ ئەوەی بە تەواوی پێكھاتەكانی عێراق بڵێین ھەرێمی كوردستان جددییە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی.

جەختیشیكردەوە، كورد دەیەوێت پرۆسەكە بە ئاشتییانە لەگەڵ عێراق ئەنجامبدات.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، ڤیان دەخیل، ئەندامی شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، شاندەكەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم دەیەوێت ئەو پێشێلكارییانە بۆ بەغدا بخاتەڕوو كە بەرامبەر ماددەكانی دەستوور ئەنجامیان داون و ھۆكارەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش لەو كاتەدا روون بكەنەوە كە مافێكی سروشتی خەڵكی كوردستانە.