کۆنتی پلانێكی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له مۆرینهۆ داڕشتووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه له گه‌رمه‌ی هه‌وڵه‌كانی مۆرینهۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیڤان پێرسیچ، یانه‌ی چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاتۆته سه‌رهێڵ نزیك بۆته‌وه له‌وه‌ی شكست به‌و هه‌وڵه‌ی مۆرینهۆ بهێنێت.
ئەمرۆ سێشەمە 15 ئابی 2017، ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن نزیكبۆته‌وه له‌وه‌ی كه ئیڤان پێریسیچی تەمەن ٢٨ ساڵان لە چنگی شەیتانەسوورەکان ده‌ربێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە کۆنتی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بە ھەر نرخێک بێت ئەم یاریزانەی بۆ بکڕن، ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه دوو ئامانج بپێكێت، یه‌كه‌میان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی ڕفاندنی نیمانیا ماتیچ كه مۆرینهۆ رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له رازیكردن ئه‌و یاریزانه بینی و له چێڵسییه‌وه بۆ مان یونایتدی گواسته‌وه، دووه‌میان ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی پێرسیچ كێشه‌ی باڵی چه‌پی چاره‌سه‌ر بكات.
رۆژنامەکە پێیوایە چێڵسی ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بداتە ئینته‌ر ئیتاڵیا کە بۆ دەستبەرداربوون لە کوڕە کرواتیەکە داوای دەکات، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو یانه‌ی چێڵسی گرێبەستی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی بكاته‌وه كه نرخهكهیبه٥٠ ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
ئیڤان پێرسیچ سه‌ره‌تا له یانه‌ی سۆخۆی فره‌نسا پێگه‌یشت، دواتر روویكرده كلوب بروجی به‌لجیكا، دواتر له هاوینی 2013 جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی پێچایه‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ كه‌وته داوای یانه‌ی ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا و دوو وه‌رزی سه‌ركه‌وتووشی له بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ته‌واو كرد، له هاوینی 2015 له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان ئه‌زموونێكی نوێی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تاقی كرده‌وه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

.jpg)