به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنیت كه بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و له كلاسیكۆ تووشی شكست ده‌بێت
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووده‌كاته یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به گوێره‌ی ئاوڕدانه‌وه له مێژوو، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هیچ یارییه‌كی له جامی سووپه‌ر له سانتیاگۆ نه‌بردۆته‌وه.
بارسێلۆنا له مێژووی خۆیدا له كۆی 6 یاری له جامی سووپه‌ر له یاریگه‌ی سانتیاگۆ 5 جار تووشی شكست بووه، ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه، دوایین جار كه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ له جامی سووپه‌ر دۆڕاوه له 2012 بوو، كاتێك (2 ـ 1) بارسا تووشی شكست بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ریال مه‌درید له مێژووی خۆیدا 13 یاری له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كردووه، ته‌نیا دووجار تووشی شكست بووه، ئه‌ویش له ساڵی 1995 به ئه‌نجامی (1 ـ2) گۆڵ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا و له 2007 به ئه‌نجامی (3 ـ 6) به‌رامبه‌ر سێڤییا دۆڕاوه.
بڕیاره كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، بارسا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 3 گۆڵه.