هێمن هه‌ورامى: ريفراندۆم به هيچ جۆرێك دواناخرێت
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پانێلێكدا له شارى دهۆك رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى كوردستان هه‌رگيز و به هيچ جۆرێك دواناخرێت.
هێمن هه‌ورامى گوتى: له شه‌ڕى چاڵدێران بۆ شه‌ڕى داعش، ئێمه به‌م ئه‌نجامه گه‌يشتووين، كه‌ى كورد به‌هێز بووبێت، ئه‌وان موجامه‌له‌يان كردووه و كاتيان پێ كوشتووه، كه‌ى هه‌ستيان كردووه، تۆزێك به‌رامبه‌ر به كورد به‌هێز بووبن، په‌لاماريان داوه.
گوتيشى: كه ده‌ڵێين به‌ره‌و ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى ده‌چين، كورد له پێگه‌يه‌كى به‌هێزدايه و ده‌وروبه‌ر له دۆخێكى پشێويدايه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به كوردستان ئه‌و هێزه‌ى جارانيان نييه و بۆيه پێمان ده‌ڵێن ئێستا كاتى ريفراندۆم نييه و وه‌رن گفتوگۆ بكه‌ن و دواى بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه زه‌فه‌ر به كورد و كوردستان به‌رن. ئێمه‌ش پێيان ده‌ڵێين، مێژووى پێنج سه‌د ساڵه‌ى كوردستان جارێكى ديكه سه‌رۆك دووباره‌ى ناكاته‌وه و ريفراندۆم به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به مانا سياسييه‌كه‌ى، هه‌تا ئێمه نه‌بينه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، ناتوانين بڵێين ئێمه نه‌ته‌وه‌يه‌كى سياسى يه‌كگرتووين، ئێستاش به به‌رچاوى خۆتان ده‌بينن، هه‌ر كاتێك هه‌ر گرووپ و كۆمه‌ڵ و ئايدۆلۆژيا و حزبێكى سياسى ئينتيماى خۆيان بۆ كوردستان به لاوازتر بينى له ئينتيما بۆ حزب و ئايدۆلۆژيا و عه‌شيره‌ته‌كه‌يان واته هێشتا ئينتيما بۆ نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت درووست نه‌بووه و ئه‌وه‌ش ته‌نيا به بوونى ده‌وڵه‌ت دێته دى.