مۆسكۆ ده‌رباره‌ی كۆتایی جیهان هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه ململانێی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، سنووری ناوچه‌كه ببه‌زێنێ و بۆ ته‌واوی جیهان په‌لبكێشێ".
ماریا زه‌خارۆڤا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكاته راستی كه له كۆریای باكووری ده‌كات، ئه‌و كاته جیهان جێبه‌جێكردنی سیناریۆیه‌كی كاره‌ساتبار و تراژیدی ده‌بینێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له یه‌كێك له میدیاكانی مۆسكۆڤیه‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكییه‌كانی ده‌بیستین ئه‌گه‌ر به‌ره‌و جێبه‌جێكردن بچێت، واتا جێبه‌جێكردنی سیناریۆی كۆتایی جیهانه".
ئه‌و قسانه پاش ئه‌وه‌یه كه كۆریای باكوور رایگه‌یاند "ده‌یه‌وێت مووشه‌كێكی بالیستی به‌ره‌و دوورگه‌ی گوامی ئه‌مریكی هه‌ڵبدات، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنیداوه ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، وه‌ڵامێكی ئاگرینی ده‌داته‌وه".