نێچیرڤان بارزانی: 300 پڕۆژەی پەروەردەیی وەستاون
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی پەروەردەیی لە شاری هەولێر رایگەیاند، پەرەدان بە کەرتی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان، کەرتی پەروەردەش رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراق 300 پڕۆژەی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان وەستاون. هەروەها سوپاسی مامۆستایانیشی کرد، کە سەرەڕای بوونی قەیرانی ئابووری، بەڵام نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بوەستێت.